٤٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتی هەرێم زیاد دەکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات لە ناوەراستی ساڵی ٢٠١٩دا داهاتی هەرێم بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار زیاد دەکات. 
 
به‌هزاد ده‌روێش سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندووە “له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوی‌ (2019)دا، به‌رهه‌می غازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی توركیاوه‌ هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێت”.

ئەو دەشڵیت:”به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانمان، له‌دوای چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ مانگانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنی غازه‌وه‌، بڕی 400 ملیۆن دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهات بۆ هه‌رێم زیاد ده‌بێت، كه‌ هیچی كه‌متر نییه‌ له‌داهاتی نه‌وت”.

ناوبراو وتیشی “له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و داهاته‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا پاره‌ بۆ هه‌رێمیش نه‌نێرێت، ئه‌وه‌ ده‌توانرێت دۆخی خه‌ڵك و پڕۆژه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌ببرێت”.

ئاماژەی بەوەش کردوە “پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ داهاتی غاز بكات و به‌ده‌ردی سه‌ربه‌خۆیی فرۆشتنی نه‌وتی نه‌بات”.