له‌(90%)ی گۆشتفرۆشه‌كانی سلێمانی پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆكراوه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرایكرد، له‌كاتێكدا كه‌ نزیكه‌ی (200) گۆشتفرۆش له‌پارێزگای سلێمانی هه‌یه‌، زیاتر له‌(150) گۆشتفرۆش، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆكراوه‌، ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ له‌(90%) گۆشتفرۆشه‌كان. 
(سۆران عه‌بدولغه‌فور) به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌مه‌رجه‌ ته‌ندروستی‌و ڕێنماییه‌كانه‌وه‌، له‌(90%)ی گۆشتفرۆشه‌كان له‌شاری سلێمانی پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆكراوه‌، چاوه‌ڕوانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌سزاكان له‌قائیمقامییه‌تی پارێزگای سلێمانیش ده‌كرێت بۆ گرتنه‌ به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی له‌به‌رامبه‌ریان.
(سۆران عه‌بدولغه‌فور) به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ڕوونیكرده‌وه‌، له‌ئێستاشدا نرخی گۆشت گرانبوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌و نرخی كیلۆیه‌ك گۆشت گه‌یشتووه‌ته‌ (17) هه‌زار دینار، له‌هه‌وڵیشدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخ‌و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا پێداچوونه‌وه‌ به‌نرخی گۆشت له‌پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت.