کۆمپانیای ڕاپرسیی ئۆپتیمار ڕاپرسییێکی کە لەبارەی بازرگانی کردن بە پارەی نیشتمانی لە جێگای دۆلار لە تورکیا ئەنجام داوە کە 73.5 لەسەدی بەشدار بووانی ڕاپرسییەکە جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دەبێت بە پارەی نیشتمانیی خۆیان بازرگانی بکەن.
پاش قەیرانی ئابووری لە تورکیا کە بە هۆی گرژیی نێوان ئەنقەرە و واشنتن ڕووی داوە و بۆتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار و یۆرۆ، کۆمپانیای ڕاپرسیی ئۆپتیمار ڕاپرسییێکی کە لەبارەی بازرگانی کردن بە پارەی نیشتمانی لە جێگای دۆلار لە تورکیا ئەنجام داوە کە 73.5 لەسەدی بەشدار بووانی ڕاپرسییەکە جەختیان لەسەر ئەو کردۆتەوە کە دەبێت بە پارەی نیشتمانیی خۆیان بازرگانی بکەن.
لە ڕاپرسییەکەدا زیاترین پشتگیری لە کەڵک وەرگرتن لە پارەی نیشتمانی لە نێوان لایەنگرانی پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیادا بووە کە گەیشتۆتەسە 86.2 لەسەد، لە ڕاپرسییەکەدا لایەنگرانی پارتی داد و گەشە بە 82.3 لەسەد و لایەنگرانی ئیی پارتی بە 76.9 لەسەد لە پلەکانی دووهەم و سێیەمدان.