بەسەر پەرشتى سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و بە ئامادەبوونى قایمقامى قەزاى کەلار لیژنهى باڵاى گەشەپێدان و پشتگیرى پرۆژە پیشەسازییەکانى گەرمیان کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە کەتایبەت بوو بەدیاریكردنى زەوى پێویست بۆ(كارگهى ئارد له كهلار)، بڕیاردرا بەدیاریکردنى (٥) پینج دۆنم زەوى لەکەرتى ١٢٣ ى گێژەکان کە بەناوچەى(١٠٠ دۆنمەکە ناسراوە) و تەرخان کراوە بۆ کارگەى بوارى پیشەسازى.
بڕیاریشە لەئایندەیەکى نزیکدا ڕێکارە یاساییەکانى چۆنیتى دانانى ئەو کارگەیە بگیرێتەبەر.
کارگەکە لەلایەن کەرتى تایبەتەوە دروست دەکریت و بەتەواوبوونیشى گرنگییەکى بەرچاوى دەبیت بۆ ناوچەکە و دەبیتە یەکەمین کارگەى لەو شیوەیە لەسنوورى ئیدارەى گەرمیاندا.