بەهای پشكەكانی كۆمپانیای ئەمازۆن دەگاتە ترلیۆنێك دۆلار

بەهای بازاڕی كۆمپانیای ئەمازۆن بۆ بازرگانی ئەلیكترۆنی هاوشێوەی كۆمپانیای ئەپڵ دەگاتە تریلیۆنێك دۆلار، ئەوەش بەو مانایە دێت لەماوەی چەند ساڵێكی كەمدا بازرگانی ئەلیكترۆنی ئەمریكا رووی هەڵكشان كردووە.

مانگی ئابی رابردوو كۆمپانیای ئەپڵ توانی بەربەستی ترلیۆنێك تێپەڕێنێت‌و وەك یەكەمین كۆمپانیای ئەمریكا بەهای بازاڕی بگاتە ترلیۆنێك دۆلار.

هاوكات بانكی مۆرگان ستانلی رایگەیاندووە: كۆمپانیای ئەمازۆن لەساڵی 2014وە بەرێژەی لەسەدا 550 بەهای پشكەكانی بەرزبۆتەوە و بەهای بازاڕی گەشیتۆتە 800 ملیار دۆلار، لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە نرخی پشكەشكانی بەرێژەی لەسەدا 71 زیادیكردووە، بەپێی دواین زانیاریەكانی بۆرسەی نیویۆرك بەهای هەر پشكێكی ئەمازۆن لەئێستادا گەیشتۆتە 2 هەزارو 50 دۆلار‌و 27 سەنت.

بەم جۆرەش كۆمپانیای زەبەلاحی بازرگانی ئەلیكترۆنی ئەمازۆن، بووە دووەم كۆمپانیا كە بەهاكەی گەیشتبێتە یەك تریلیۆن دۆلار.