پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌ساڵی (2012)دا گه‌یشتووه‌ته (20) ملیار دۆلار‌و هه‌ولێریش وه‌ك یه‌كه‌م سه‌نته‌ری بازرگانی عێراقی لێهاتووه.
(نه‌وزاد هادی) پارێزگاری هه‌ولێر له‌لێدوانێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ڕوونكرده‌وه، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه گه‌یشتووه‌ته (20) ملیار دۆلار‌و زۆربه‌ی ئاڵوگۆڕه‌كانیش هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل‌و پێداویستی هاوڵاتیان بووه، كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌دارانی بیانیش ئێستا گرنگییه‌كی ته‌واو به‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن‌و سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن.
نه‌وزاد هادی وتیشی:”پێشتر له‌عێراقدا شاری به‌غدای پایته‌خت وه‌ك سه‌نته‌رێكی بازرگانی ته‌ماشای ده‌كراو بازرگانه گه‌وره‌كان ڕوویان له‌وێ ده‌كرد، به‌ڵام بارودۆخی ئه‌منی‌و گه‌شه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌ولێری پایته‌خت وایكردووه، بازرگانان‌و وه‌به‌رهێنه‌ره گه‌وره‌گان ڕوو له‌هه‌ولێر بكه‌ن”.