که‌رکوک: به‌هۆی‌ پێنه‌دانی‌ مۆڵه‌ت به‌ ژنه‌که‌ی‌، مامۆستایه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌یه‌کی‌ کوشت

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ به‌هۆی‌ پێنه‌دانی‌ مۆڵه‌ت به‌ ژنه‌که‌ی‌، مامۆستایه‌ک له‌شاری‌ که‌رکوک به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی‌ کوشت که‌ ژنه‌که‌ی‌ وانه‌ی‌ تێدا ده‌ڵێته‌وه‌.
شێرزاد ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ خوێندنی‌ کوردی‌ له‌ که‌رکوک رایگه‌یاند مامۆستایه‌کی‌ به‌شی‌ چالاکی‌ قوتابخانه‌کان که‌ خێزانه‌که‌ی‌ له‌ قوتابخانه‌ی‌ سه‌یوانی‌ سه‌ره‌تایی له‌ گه‌ڕه‌کی‌ عه‌ره‌فه‌ له‌که‌رکوک مامۆستایه‌ داوای‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌ کردووه‌ مۆڵه‌ت به‌ ژنه‌که‌ی‌ بدات بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ردانی‌ پزیشک بکه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ که‌ ناوی‌ (فوئاد مه‌جید محه‌مه‌د) ه‌ مۆڵه‌تی‌ به‌ خێزانی‌ ئه‌و مامۆستایه‌ نه‌داوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شه‌ڕ له‌نێوانیان دروستبووه‌و مامۆستاکه‌ به‌ ده‌مانچه‌ فیشه‌کێکی‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌وه‌ ناوه‌و دوای‌ گه‌یاندنی‌ به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.