به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زی

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 5-9-2018، بڵاویانكرده‌وه‌ به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینی تۆماركردوه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌ جیهانییه‌كان 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر ملیۆنێك و 400 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

راشیانگه‌یاندوه‌، ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌های تمه‌ن به‌و رێژه‌یه‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زین تۆماربكات.

لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانیش، به‌یانی ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر ملیۆنێك و 420 هه‌زار تمه‌ن بووه‌، كه‌ بۆیه‌كه‌مجاره‌ به‌های تمه‌ن ئه‌وه‌نده‌ به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زین تۆماربكات.

له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و توندكردنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌رده‌وام داده‌به‌زێت و به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستده‌دات.