ئێران چەند ناوچەیەكی نوێی ئابوری و بازرگانی ئازاد لە ناوخۆی وڵاتەكەیدا دادەمەزرێنێت.
لەو چوارچێوەیەشدا، ئەنجومەنی شورای ئەو وڵاتە ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی (3) ناوچەی نوێی ئابوری و بازرگانی ئازاد لە وڵاتەكەیان پیشانداوەو بەوەش كۆی ژمارەی ناوچە بازرگانیە ئازادەكان لەو وڵاتەدا دەگاتە (101) ناوچەی بازرگانی ئازاد.بریاریشە ئەو ناوچە بازرگانیانە، لە هەریەك لە ناوچەی (فەریدون) لە ناوەراست و (خڵخاڵ) لە باكورو (كیان شەهر) لە باشوری ئێراندا دابمەزرێنن و رۆڵیان لە بوژاندنەوەو پێشخستنی ئابوری ئەو وڵاتەدا هەبێت.
لەلایەكی دیكەوە، حكومەتی تاران بە مەبەستی بوژانەوەی كەرتی گەشتیاری ناوخۆو ئاسانكاری هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیان بریاریداوە لەرێگەی كەرتی تایبەتەوە فرۆكەخانەیەك لە شاری (قوم)ی باشوری تاران دروست بكات.
بەپێی ووتەی بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای گەشتە ئاسمانیەكانی ئێرانیش، ئەو فرۆكەخانەیە هەم گەشتیاری و هەم بازرگانی دەبێت و لە داهاتووشدا فرۆكەخانەیەكی تری هاوشێوە لە شاری (جابهار) باشوری وڵاتەكەیان دروست دەكرێت.