بۆ كارئاسانیكردنی هاوڵاتیان‌و زیاتر گرنگیدان به‌چاودێریكردنی ئه‌و شمه‌ك‌و خۆراكانه‌ی كه له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كورستان ده‌كرێن، ده‌وامی به‌شی چاودێریی ته‌ندروستی مه‌رزه‌كه له‌شه‌ش كاتژمێره‌وه ده‌كرێته (24) كاتژمێری، هاوكات ئه‌مڕۆش مه‌رزی شۆشمێ له‌هه‌ورامان داخرا.
دكتۆر (میران محه‌مه‌د عه‌باس) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌وامكردن له‌به‌شی چاودێریی ته‌ندروستی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ شه‌ش كاتژمێر بووه، ئه‌وه‌ش زۆرجار ده‌بێته هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌مه‌رزه‌كه‌دا، چونكه ئه‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگرانه‌ی كه شمه‌ك‌و خۆراكیان پێیه ده‌بێت پشكنینیان بۆ ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌گه‌ر له‌پشكنین ده‌ربچن ئه‌وا دواتر ڕێگه ده‌درێت به‌هاورده‌كرنی ئه‌و شمه‌كه، بۆیه به‌پێویستیانزانیوه ده‌وامی به‌شی چاودێریی ته‌ندروستی بكرێته (24) كاتژمێری.
وتیشی:”ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌ڕووی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان‌و شۆفێرانی ئه‌و مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه، چونكه پێشتر ئه‌گه‌ر شۆفێرێك له‌دوای كاتژمێر (8)ی ئێواره‌وه بارێكی خوارده‌مه‌نی بهێنایه‌ته هه‌رێمی كوردستان، ده‌بوایه چاوه‌ڕوانی بكردایه تا ڕۆژی داهاتوو،
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ
ئه‌وه‌ش قه‌ره‌باڵغی له‌مه‌رزه‌كه‌دا دروستده‌كرد، بۆیه له‌ئێستادا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ركراوه‌و ده‌وامكردن بووه‌ته (24) كاتژمێری”.
هاوكات ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی نایاسایی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌شۆفێرانی مه‌رزی شۆشمێ له‌هه‌ورامان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره بڕیاریدا، به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی‌و بۆ كاتێكی نادیار مه‌رزه‌كه دابخات.
(نوخشه ناسیح) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره به NNA ڕاگه‌یاندوە، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان‌و قۆرخكردنی مه‌رزه‌كه، هه‌ستاون به‌داخستنی ڕێگه‌ی مه‌رزی شۆشمێ كه ئه‌وه‌ش كارێكی نایاساییه، چونكه ئه‌و مه‌رزه موڵكی هه‌موو كه‌سێكه‌و بۆ هیچ كه‌س نییه بڕیاری لێبدات.
وتیشی:”بڕیارمانداوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی مه‌رزه‌كه دابخه‌ین‌و ئه‌و شۆفێرانه‌شی كه هه‌ستاون به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، به‌سزای یاسایی خۆیان ده‌گه‌یه‌نین‌و بۆ ماوه‌یه‌كیش ناهێڵین كاری بازرگانی له‌و مه‌رزه‌دا بكه‌ن”.