له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر دوو كۆگای قۆرخكاران له شاری تەورێز سه‌ربه پارێزگای ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات باکووری رۆژئاوای ئێران، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێكی زۆر دایبی، به‌رهه‌مه‌كانی خاوێنكردنه‌وه و پێداویستی ته‌ندروستیدا كه به‌هاكه‌یان له بازاڕدا نزیكه‌ی دوو ملیار تمه‌ن (700 هه‌زار دۆلار) ده‌بوو.
سه‌رۆكی لقی ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بازرگانی، كانزا و پیشه‌سازی، غوڵام حوسه‌ین حه‌یده‌رزاده ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له شاری ته‌ورێز دوو كۆگایان دۆزیوه‌ته‌وه كه دایبی، به‌رهه‌مه‌كانی خاوێنكردنه‌وه و پێداویستی ته‌ندروستییان تیادا هه‌ڵگیراوه و كاری یاساییان له‌باره‌ی به‌رپرسیارانه‌وه ده‌ستپێكردووه.
به‌پێی ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا، حه‌یده‌رزاده داوای له ته‌واوی خاوه‌ن كۆگا و به‌رهه‌مهێنه‌ران كردووه زانیاری بده‌ن به به‌رپرسان له‌باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له كۆگاكانیاندان، به‌پێچه‌وانه‌وه هۆشداری پێداون كه كاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌ستپێده‌كه‌ن.