بڕیارە سبەینی چوارشەممە پرۆسەی دابەشكردنی مووچە دەستپیبكاتەوە، یەكەم وەزارەتیش هێزەكانی پێشمەرگە وەریدەگرن.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە راگەیاندوە: بریارە سبەینێ چوارشەممە 5ی ئەیلول دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپبكات و یەكەم شوێنیش دیوان و لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن و بۆ رۆژی دواتر یەكەی 70 و 80 مووچە وەردەگرن.
سەرچاوەكەی گەلی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، دوای تەواو بوونی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە، راستەوخۆ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، پاشان مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.
پێشتریش گەلی كوردستان لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردبۆوە كە بریارە هەموو 5ی مانگیك وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشكردنی موچە بكات، بەو پێیەش بۆ سبەینی ئامادەكاریی تەواوی كردووە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران.