بڕوانامەی سەرکەوتن درایە کارمەندانی ژوور


بەئامادەبونی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور بڕوانامەی سەرکەوتن بەخشرایە ژمارەیەک لە کارمەندانی ژوور.

دوای بەشداریکردنیان لە دوو خولی جیاوازی سەنتەری زانیاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کەلەلایەن ئەندامی لیژنەی بەریوەبردنی سەنتەری زانیاری و گەشەپیدانی کار لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی شادان محه‌مه‌د بەڕێوە چوو.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند ھیوادارم بەردەوام کارمەندانی ژوور گرنگی بە ئەم جۆرە خولانە بدەن و خۆیان زیاتر شارەزابکەن لە کاری بەڕێوەبردن و مامەڵر کردن لەگەڵ ئەوکەسانەی مامەڵەیان لەژووری بازرگانی ھەیە و کارەکانیان بەباشی بۆ ڕایبکرێت.