سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌شێكی كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاستی پێشه‌نگدان له‌سه‌ر ئاستی عێراق، كارگه‌ی ئاسنی ماس گڵۆباڵیش له‌پله‌ی یه‌كه‌می ناوچه‌كه‌دایه.
(هێرش موحه‌ڕه‌م) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاندوە، هیوادارن ئه‌و كارگانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان ئێستا بوونیان هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ش كه له‌قۆناغی بنیاتناندان، سوود له‌توانای ده‌ستی كاری ناوخۆیی وه‌ربگرن، هه‌رچه‌نده له‌یاسای كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئه‌وه پیاده‌ده‌كرێت، هانی وه‌به‌رهێنه‌رانیش ده‌درێت تا زیاتر ده‌ستی كاری ناوخۆیی به‌كاربهێنرێن.
هێرش موحه‌ڕه‌م وتی:”ئه‌و كارگانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌گشتی له‌پێشه‌نگی كارگه‌كانی عێراقن له‌هه‌ردوو ڕووی جۆر‌و به‌رهه‌مه‌وه، له‌نێویشیاندا كارگه‌كانی چیمه‌نتۆی (بازیان، ماس‌و
هێرش موحه‌ڕه‌م
تاسڵوجه)و له‌نێو كارگه‌كانی ئاسنیشدا (ئه‌ربیل ستیل‌و جی كه‌ی ستیل) له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش كارگه‌ی (ماس گڵۆباڵ) له‌پێشه‌نگه‌كانه له‌ڕووی سه‌رمایه‌گوزاری‌و به‌رهه‌مهێنانیشه‌وه”.
به‌هۆی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه ئابورییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، چه‌ندین كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی جۆراوجۆر كراونه‌ته، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی پێویست نه‌توانراوه ده‌ستی كاری خۆماڵیان تێدا به‌كاربخرێت.