به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی: ئه‌وانه‌ی ده‌ستكاری پێوه‌ره‌كانی كاره‌بایان كردوە سزاده‌درێن


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕایگەیاند، لە سلێمانی دەستکاری پێوەرەکانی کارەبای ماڵان کراوە، بەرێوەبەرایەتیەکەیان لیژنەیەکی به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌ سەرپێچیکاران دەست پێکردەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئاگاداری گشت هاوبه‌شانی‌ كاره‌بای‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی و ماڵان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ لیژنه‌كانی سه‌رپێچی و به‌دواداچوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌با، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان و ورد له‌ ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان ئه‌نجامده‌دات، به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه ‌و ئاشكراكردنی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ پێوه‌ره‌كانی‌ كاره‌با و سزادانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ نایاساییه‌یان كردوه.

ئەوەشی خستەڕوو، هەرکەسێک ده‌ستكاری پێوه‌ری كردووه‌ به‌ په‌له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر لیژنه‌كان ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ بگرێت، جگه‌ له‌سزا دارایی، “تقدیر صرفیات”ی ساڵانی رابردوویان بۆ ده‌كرێت و رێكاری‌ توندی‌ یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.