جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی، كانزا و بازرگانی ئێران، مه‌حمود نه‌وابی رایگه‌یاند كه هێزی چه‌كداری ئێران به‌سیج بازاڕ كۆنترۆڵ ده‌كات.
به‌پێی ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا IRNA، مەحمود نه‌وابی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له نێوان به‌سیج و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، كانزا و بازرگانی رێككه‌وتن واژووكراوه و له‌و رێككه‌وتنه‌دا به‌سیج وه‌ك چاو‌دێر چالاكی ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قسه‌وقسه‌ڵۆك و قۆرخكاری له بازاڕدا.
جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی، كانزا و بازرگانی ئێران، مه‌حمود نه‌وابی باسی له‌وه كرد كه هێزی مرۆیی پێویست له به‌سیجه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی بازاڕ، به‌وه‌ش به‌ر به قاچاغچێتی ده‌گیرێت.
هێزی چه‌كداری ئێران به‌سیج كه له ساڵی 1979دامهزرێنراوە، قۆڵی خواره‌وه‌ی پارێزه‌رانی شۆڕش بوو، به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رگێكی یه‌ك بۆشیان نه‌بوو له‌و وڵاته‌دا نازناوی “به‌رگی مەدەنی بۆشان”یان هه‌یه. ئه‌ندامانی به‌سیج كاری له پێشینه‌یان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی شه‌قامه، هه‌روه‌ها له به‌ره‌نگارییه چه‌كدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشدا به‌شداری ده‌كه‌ن.