سلێمانی ‌.. رێگە بەهاوردەكردنی بەنزین دەدرێت و بەوەش نرخەكەی دادەبەزێت

به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا پارێزگای سلێمانی به‌فه‌رمی ڕێگه‌ به‌هه‌موو بازرگانێك ده‌دات، به‌نزین بۆ به‌نزینخانه‌ بازرگانییه‌كان هاورده‌ بكات، به‌وه‌ش له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی به‌نزین هه‌رزان ده‌بێت.
(جه‌مال عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له‌بازرگانانی پارێزگای سلێمانی له‌هه‌وڵی هاورده‌كردنی به‌نزیندان، له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانیشه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌سه‌رجه‌م بازرگانان ده‌درێت‌و هاوكاریشیان ده‌كرێت، به‌جۆرێك له‌ڕووی كوالێتییه‌وه‌ به‌نزینه‌كان باش بن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین.
(جه‌مال عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی ڕوونیكرده‌وه‌، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا، دوای هاورده‌كردنی به‌نزین بۆ به‌نزینخانه‌ بازرگانییه‌كان، نرخی به‌نزین هاوشێوه‌ی ڕابردوو ئاسایی ده‌بێته‌وه‌و هه‌رزان ده‌بێت.