له‌دواین هه‌وڵی حكومه‌تی توركیا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی لیره، بڕیاریداوه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له یه‌ك ساڵ زیاتر پاره له بانك دابنێن، باجی لێوه‌ربگیرێت.
به‌پێی رۆژنامه‌كانی توركیا كه به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 31ی ئابی 2018 بڵاویانكردوه‌ته‌وه، حكومه‌تی توركیا بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی روویتێكردوه، بڕیاریداوه كه باج بخاته سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ زساتر پاره له‌بانكه حكومییه‌كان داده‌نێن.
به‌پێی بڕیاره‌كه، پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه باجه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت، به لیره باجه‌كه‌ی بدات و رێژه‌ی ئه‌و باجه‌شی لێیوه‌رده‌گیرێت بریتی ده‌بێت له 0% تا 10% ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له بانكه‌كان دایناوه.
هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی توركیا بۆ تپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی لیره به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌و له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا بڕیاریدا كه ڤیزا له‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێك هه‌ڵبگرێت و هاووڵاتیان ده‌توانن هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك پاره‌ی فیزا نه‌ده‌ن و كارئاسانی ته‌واوی كردوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌شتیاران بۆ وڵاته‌كه‌ی.