سایتی (مه‌نار)ی حزبوڵڵای لوبنانی له‌ڕاپۆرتێكدا كه گرنگیی نه‌وتی له‌ناوچه‌كه‌دا خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه، نه‌وت ئاینده‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیاریده‌كات.
له‌و ڕاپۆرته‌ی سایتی مه‌ناردا ڕوونكراوه‌ته‌وه، عێراق به‌ره‌و ئوردن‌و میسر ده‌چێت‌و ده‌یه‌وێت ئابوری خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌كته‌ره ناوچه‌ییه‌دا به‌هێز بكات، هاوكات حكومه‌تی تاران ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوودا غاز ڕه‌وانه‌ی عێراق بكات، ئه‌مانه ئاماژه‌یه‌كی سه‌ره‌تایین بۆ ئه‌وه‌ی، نه‌وت ده‌توانێت ئاینده‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیاری بكات.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته ئابوریه‌دا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران‌و پاكستان كراوه، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، تاران ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئیسلام ئاباده‌وه غاز ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.