سلێمانی.. بەھۆی سەرپێچییەوە رێستۆرانتی پرێنسس کوردستان دادەخرێت

پاش چەند جارێک ئاگادارکردنەوەو تۆمارکردنی سەرپێچی، رۆژی دووشەممە ٣/١١،  لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رێستۆرانتی پرێنسسی کوردستان-یان لە شاری سلێمان داخست و مۆڵەتی کارکردنیش لە خاوەنی رێستۆرانتەکە وەرگیرایەوە.
سەرۆکی لیژنەکەش ھۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ پابەندنەبوونی رێستۆرانتەکە بەجێبەجێ کردنی مەرج و رێنماییە تەندروستییەکانەوە، ھەروەک رونیشیدەکاتەوە پێشتر بەھەمان ھۆکار رێستۆرانتەکە داخراوەو پاش چاودێری کردنی بەردەوامیان بۆیان روون بووەتەوە کە رێستۆرانتەکە وەک پێویست پابەند نابێت بەجێبەجێ کردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەکانەوەو لەدواین سەرپێچیش دا لەسەر فەرمانی قایمقامی سلێمانی بڕیاردرا رێستۆرانتەکە بۆ جاری دووەم دابخرێت و مۆڵەتی کارکردنی لێوەربگیرێتەوە، دواتریش لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بڕیارەکەیان جێبەجێکردو رێستۆرانتەکەیان داخست.
جێی ئاماژەیە پاڵپشت بەیاساو  رێنماییەکان و وەک ھەوڵێک بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان ھەر رێستۆرانت و خواردنگەیەک ٢ جار بەھۆی سەرپێچیەوە دابخرێت بۆ ھەمیشەیی مۆڵەتی کارکردنی لێ وەردەگیرێتەوە.