بەپێی داتاكانی فەرمانگەی گومرگی ئێران، لەماوەی 5 مانگی رابردوودا بڕی 46 ملیۆنو 296 تۆن كاڵای نانەوتی بە بەهای 19 ملیارو 318 ملیۆن دۆلار كاڵاو بەرهەمی نانەوتی هەناردەكراوە، لەبەرامبەریشدا 13 ملیۆنو 963 تۆنو بە بەهای 18 ملیارو 893 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەك هاوردەكراوە.
داتاكان ئاماژەیان بەوەكردووە، چین لەپلەی یەكەمی ئەو ولاتانەدا هاتووە كە زۆرتین كاڵای ئێرانی هاوردەكردووەو لەو ماوەیەدا بە بەهای 3 ملیارو 744 ملیۆن دۆلار كاڵای كڕیووە، دوای ئەویش ئیمارات بە 3 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار لەپلەی دووەمدا هاتووە، عیراقیش بە 3 ملیارو 417 ملیۆن دۆلار لەپلەی سێیەمی هاوردەكارانی كاڵای ئێرانیدا هاتووە.