ڕۆژنامه‌یێکی تورکیا ئاماژه به‌وه ده‌کات که حکوومه‌تی عێراق له دادگای نێوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی سکاڵایێکی یاسایی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی “هه‌نارده‌ی نایاساییی نه‌وتی هه‌رێم” تۆمار کردوووه و داوای ٢٥٠ ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو له تورکیا ده‌کاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی تورکیا ڕایده‌گه‌یێنێت: حکوومه‌تی عێراق له مانگی ئازاری ٢٠١٤ له دادگای نێوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی ژووری بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی سکاڵایێکی یاسایی دژی وه‌زاره‌تی وزه‌ی تورکیا تۆمار کردوووه به تۆمه‌تی هاوکاری کردنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه.
ڕۆژنامه‌که ئه‌وه‌شی خستوووهتهڕوو ژووری بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سته‌یێکی دادوه‌ری پێکهێناوه و بڕیار وایه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ دادگاکه دوابڕیاری خۆی له‌باره‌ی سکاڵاکه‌ی حکوومه‌تی عێراق بدات.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ڕاشیگهیاندوووه پێشبینی ده‌کرێت سکاڵاکه له به‌رژه‌وه‌ندیی حکوومه‌تی عێراق کۆتایی بێت چوونکه به‌پێی ده‌ستووری عێراق ده‌بێت به‌شێک له داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم بدرێته‌وه به حکوومه‌تی ناوه‌ند به‌ڵام تورکیا و به‌رپرسانی هه‌رێم هیچ بڕه داهاتێکیان نهگهڕاندوووهتهوه بۆ حکوومه‌تی ناوه‌ند به‌و پێیه‌ش تورکیا ده‌بێت ٢٥٠ ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو بداته عێراق.
جگه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی داوا کراوه سکاڵاکه‌ی حکوومه‌تی عێراق داوای ڕاگرتن و کۆتایی هێنان به هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌کات که له نێوان تورکیا و عێراق ئیمزا کراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق له ڕێی هێڵی بۆریی تورکیاوه.