حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ پێداچوونه‌وه به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان ڕاگه‌یاندو به‌پێی پڕۆژه‌كه‌ش حكومه‌ت كارده‌كات بۆئه‌وه‌ی 450 خزمه‌تگوزاری به‌بێ ڕۆتینیات و به تێچووه‌كی كه‌م و له ئاستێكی به‌رز بگات به هاووڵاتیان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی ئابی 2018 قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر پڕۆژه‌ی “خزمه‌ت” كه تایبه‌ته به پێداچوونه‌وه به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی حكومه‌ت به هاووڵاتیان ڕاگه‌یاند.
له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه قوباد تاڵه‌بانی له وتارێكیدا ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی خزمه‌ت بریتییه له خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان له ڕێگه‌ی دروستكردنی پۆڕتاڵێكی تایبه‌ت به گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندی له نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتیان.
ئاشكراشیكرد، له رێگه‌ی تیمی تایبه‌ته‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكرد به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خزمه‌تانه‌ی به هاووڵاتیانی ده‌گه‌یه‌نێت و له ئێستاشدا جگه له خزمه‌تگوزاری ئاسایش و ئاو‌و كاره‌با، داموده‌زگاكانی حكومه‌ت زیاتر له 450 جۆر خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ده‌كه‌ن و ئامانجیش له‌و پڕۆژه نوێیه باشتركردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌یه تاوه‌كو بائاسانی و به‌بێ ڕۆتینیات بگات به هاووڵاتی.
وتیشى” قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه ئه‌وه‌یه له‌مه‌ودا هاووڵاتی ئاگاداری ئه‌وه‌بێت چۆن خزمه‌تگوزارییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت و له كوێ ده‌كرێت و تێچووی چه‌نده‌و چ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پێویسته، واته به گشتی قۆناغ و هه‌نگاوه‌كان بۆ هاووڵاتی ڕوونده‌كرێته‌وه، چونكه له كاتی وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاری زۆر شت هه‌یه بۆ هاووڵاتی ڕوون نییه”.
ڕوونیشیكرده‌وه، قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتیناته له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌و یه‌كخستنی تێچووی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه، چونكه جۆر‌و شێواز‌و نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئێستادا له شوێنێك بۆ شوێنێك جیاوازه.
وتیشی ” قۆناغی سێهه‌می پڕۆژه‌ی خزمه‌ت برتییه له دڵنیابوون له گه‌یاندنی هه‌ر 450 جۆر له خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتی له ئاستێكی به‌رزدا “