كۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێكی بەهێز دەخاته‌ بازاڕه‌وه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ له‌و ماوه‌ی پێشوودا گالاكسی نۆت نۆی خسته‌ بازاڕه‌وه‌ توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنێت و ڕێژه‌یه‌كی زۆری لێ بفرۆشێت، به‌ڵام به‌مه‌ نه‌وه‌ستا دووباره‌ هه‌ستا به‌ دروست كردنی مۆبایلێكی تر كه‌ زۆر به‌هێزه‌.

كۆمپانیای سامسۆنگ دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا له‌ گالاكسی نۆت نۆ توانی مۆبایلێكی تریش بەناوی (galaxy a8 star) بخاته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزی هه‌یه‌.

سامسۆنگ زیاتر له‌باره‌ی مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌یه‌وه‌ گوتی، ئه‌م مۆبایله‌ به‌شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ و به‌هێز دروست كراوه‌ كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 6.28 ئینجه‌ له‌گه‌ڵ ڕوونی 1880به‌ 2220 پیكسڵ، هه‌روه‌ها خاوه‌ن ڕامی چوار گێگابایته‌ و پرۆسێسه‌ری 1.8گێگاهێرتزه‌، جگه‌ له‌وه‌یش پاتریه‌كی 3700 میلی ئه‌مپێریشی بۆ دانراوه‌.

سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دروستكردنی به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له‌ ساڵی 1938 دامه‌زراوه‌ و ئێسته‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله‌ له‌ دنیادا و رۆژانه‌ به‌ ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌فرۆشرێن.