لە ڕۆژانی جەژندا نۆ هەزار گەشتیار لە باشماخه‌وه‌ هاتوونەتە كوردستان


لە ڕۆژانی جەژنی قوربان  نۆ هەزار گەشتیار لە ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پشووی جەژن و گەڕان بە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان.

هۆبەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاوی كردووەتەوە، هاتنی گەشتیارانی ئێرانی لە ڕۆژانی جەژنی قوربان بریتی بووە لە نۆ هەزار و 987 گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان لەو مەرزە هاتوون.

لە دواین ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە ماوەی ڕۆژانی جەژن زیاتر لە 181 هەزار گەشتیار لەسەرجەم سنوورەكان هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و بڕی سەرمایەی 60 ملیۆن دۆلاریان خەرج كردووە.

كەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرەو پێش چووە و هاووڵاتیەكی زۆر لە هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ بینی شوێنە گەشتیارییەكان.

ساڵانە لە كاتی بۆنەكان ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتی ڕوو لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكەن بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش و لە ئێران و توركیاش هاووڵاتی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، جیا لەوەی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقیش بەلێشاو خەڵك ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەكانی كوردستان دەكەن.