كه‌مپینی “رێكلام بۆ ئه‌مریكا مه‌كه‌” له‌ لایه‌ن كۆمپانیا توركییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌


هێڵی ئاسمانیی توركی (THY) و تورك تیلیكۆم به‌شداریان كرد له‌ كه‌مپینی “رێكلام بۆ ئه‌مریكا مه‌كه‌” كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیا توركییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

به‌ هۆی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر توركیادا، كۆمپانیا توركییه‌كان ده‌ستیانكرد به‌ كه‌مپینی “رێكلام بۆ ئه‌مریكا مه‌كه‌”، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانیی توركی و تورك تیلیكۆم به‌شداریان تیادا كرد.

راوێژكاری راگه‌یاندنی هێڵی ئاسمانیی توركی، یه‌حیا ئوستون له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه‌ رایگه‌یاند “(#ABDyeReklamVerme) وه‌ك هێڵی ئاسمانیی توركی له‌ پاڵ ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كه‌مانداین. فه‌رمانی پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ئاژانسه‌كانمان دراوه‌”.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندی دامه‌زراوه‌ی تورك تیلیكۆم، حه‌مدی ئاته‌ش رایگه‌یاند “وه‌ك خێزانی تورك تیلیكۆم ئێمه‌یش ده‌چینه‌ ناو كه‌مپینی (#ABDyeReklamVerme). له‌ پاڵ ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌كه‌مانداین. فه‌رمانی پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ئاژانسه‌كانمان دراوه‌”.