به‌ر له‌چه‌ند ساڵێك كۆمپانیای (كۆكا كۆلا) پرۆگرامێكی خسته‌ڕوو به‌ناوی(Give It Back) واته (بمده‌ره‌وه) كه مه‌به‌ست لێی به‌شداریكردن بوو له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێت بۆ پاراستنی ژینگه.
ئه‌و كۆمپانیایه ملیۆنه‌ها دۆلاری خسته‌كار بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆگرامه‌ی، كه بیرۆكه‌كه‌ی بریتی‌بوو له دروستكردنی ریكلامی ته‌له‌فزیۆنیی و په‌یامی ئه‌لكترۆنی و چالاكیی جۆراو جۆر له‌زانكۆ و قوتابخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاربه‌ران هان بدات كه شووشه و قووتوه‌كانی كۆكا كۆلا و هه‌موو ئه‌و كاڵایانه كۆبكه‌نه‌وه كه دوباره به‌كارده‌هێنرێنه‌وه.
بیرۆكه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی شووشه‌ی كۆلا و بوتڵی پلاستیك و كاڵاكانی دیكه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لای خه‌ڵكی شاره‌كانی ئه‌مریكا بڵاو بووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی خێزانه‌كان ئه‌و شتانه كۆده‌كه‌نه‌وه و دواتر ده‌یبه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌وشوێنانه‌ی كه تایبه‌تن به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و كاڵایانه و له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند دۆلارێكدا ده‌یفرۆشن، به‌مه‌ش جگه له‌به‌شدار بوونیان له پاراستنی ژینگه بڕه پاره‌یه‌كیش بۆ خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه .
ته‌نانه‌ت ئه‌و كاره بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژێویی بۆ كه‌سانی بێماڵوحاڵ و ئه‌وانه‌ی له‌پاركه‌كاندا ده‌ژین، ئه‌وانه له دوای ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان ئه‌و شووشه و بوتڵانه كۆده‌كه‌نه‌وه كه خێزانه‌كان فڕێیان ده‌ده‌ن و ده‌یفرۆشنه‌وه و پاره‌یه‌ك بۆ خۆیان په‌یدا ده‌كه‌ن.
دووباره به‌كار هێنانه‌وه ته‌نها شووشه‌ی خواردنه‌وه گازییه‌كان و بوتڵی پلاستیك ناگرێته‌وه، به‌ڵكو شووشه‌ی شكاوی په‌نجه‌ره‌ی ماڵ و فه‌رمانگه و شوێنه گشتییه‌كان وقاپ‌و ده‌فره شووشه‌و پلاستیك‌و فافۆنه‌كانی چێشتخانه‌كان و پلاك و مۆبایلی شكاو و به‌لوعه و ئاسنه شكاو و ته‌نانه‌ت ئێسكی مریشك‌و ئاژه‌ڵه‌كان و نانه ورده‌ی ماڵانیش ده‌گرێته‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جۆری قوماش و كاغه‌زی ده‌فته‌ر‌و كتێب‌و ڕۆژنامه فڕێدراوه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
له‌زۆر وڵاتیش ساڵانێكی زۆره كاری دوباره به‌كارهێنانه‌وه ده‌كرێت و چه‌ندین كارگه‌ی گه‌وره و تایبه‌ت هه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دامه‌زراون، ئه‌و كارگانه جگه له‌وه‌ی سودێكی گه‌وره به سروشت ده‌گه‌یه‌نن و پاكی ده‌كه‌نه‌وه له خاشاك، ده‌بنه شوێنی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاریش هه‌ر له‌و كه‌سانه‌ی كه پاشماوه فرێدراوه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه تا ئه‌وانه‌ی له كارگه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كدا له كه‌لوپه‌ل و پاشماوه فڕێدراوه‌كان به‌رهه‌مێكی نوێ و سه‌رنجڕاكیش ده‌خه‌نه‌ڕوو.