دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئێران ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری وڵاته‌كه گرت به‌وه‌ی نالێهاتوویی و نه‌بوونی پلان كاریگه‌ری بۆ سه‌ر دۆخی ئابووری ئێسته‌ی ئێران هه‌یه، وه‌زیری دارایی و ئابووری ئێران به به‌رپرسی دۆخه‌كه دانرا و تۆمه‌تبار كرا و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه متمانه‌ی لێ سه‌نرایه‌وه.
عه‌باس په‌یزاده ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێران ڕه‌خنه‌ی له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری وڵاته‌كه گرتووه و وتوویه‌تی نالێهاتوویی له به‌ڕێوه‌بردن و نه‌بوونی پلان هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری ئێران بكه‌وێته‌وه دۆخی ئێسته‌وه.
دوای ئه‌م لێدوانه په‌رله‌مانی ئێران مه‌سعوود كاره‌بسیان وه‌زیری ئابووری وڵاته‌كه‌ی به هۆكاری دروستبوونی ته‌نگژه‌ی ئابووری ئێران تۆمه‌تبار كرد، به‌مه‌یش متمانه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی له‌ده‌ست دا به 121 ده‌نگ له كۆی 137 و له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
په‌یزاده له درێژه‌ی ڕه‌خنه‌كانی باسی له‌وه كرد كه بڕیاره هه‌ڵه‌كان وای له هاووڵاتییانی ئێران كرد پشكه گشتییه‌كان بدۆڕێنن و زیانیان به‌ربكه‌وێت و ئابووری ئێران ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی له‌م جۆره بكاته‌وه.
په‌رله‌مانی ئێران لیستێكی پرسیاری له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئێران ئاماده كردووه و ئاراسته‌ی به‌رپرس و وه‌زیرانی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌و ته‌نگژه دارایییه‌ی ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كه بووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزا ئابوورییه‌كانی به‌سه‌ر تاران سه‌پانده‌وه و ئابووری ئێرانی ڕووخاند.