كۆمپانیای كلاشینكۆفی ڕووسیا و دروستكەری چەكی كلاشینكۆفی جۆری ئەی كەی 47 دووپاتی كردەوە، كە خەریكی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلێكی كارەبایییە كە ڕكابەری ئۆتۆمبێلە كارەبایییەكانی تسێلا دەكات، كە لەلایەن گرووپی كۆمپانیاكانی ملیاردێری ئەمەریكا “ئیلۆن ماسك” بەرهەم هێنراون.
ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیەی كۆمپانیای كلاشینكۆف بە سیستەمی كارەبایی كار دەكات و شێوەی ئۆتۆمبێلی كلاسیكی “سی ڤی وەن”ی هەیە و لە پێشانگای بەرهەمەكانی بەرگریكردن و مەدەنی ڕووسیا لە نزیك شاری مۆسكۆ خرایەڕوو.
كۆمپانیای كلاشینكۆف لە ڕاگەیەنراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوی كردەوە، دیزاینی ئەو ئۆتۆمبێلە بیرۆكەی هاتشباكی سەردەمی یەكێتی سۆڤیەتە كە ئەوكات یەكێك بوو لە ئۆتۆمبێلە پێشكەوتووەكان و جارێكی تر پەرەی پێ درایەوە لە ساڵانی حەفتا و ئێستەیش بە تێكەڵەیەك لە دیزاینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە و ئۆتۆمبێلی سی ڤی وەن ئۆتۆمبێلە كارەبایییەكە دروست دەكرێ.
ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێ ماوەی 350 كیلۆمەتر بڕوات لەو كاتەی پاترییەكەی پڕ شەحن بێ، دوای بڕینی ئەو ماوەیە پێویستی بە كارەبا هەیە بۆ شەحنكردنەوە، بۆ خێرایییەكەیشی دەتوانێ لە شەش چركە خێرایی بگەیەنرێتە 100 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.