له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن و نزیكبوونه‌وه‌ی یادی له‌دایكبوون، زۆربه‌ری مرۆڤه‌كان له‌مكاتانه‌دا پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی ژیانیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له كاتی كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵدا له‌ناو خێزاندا یان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتدا گه‌ر هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ساڵێكی تردا، ئه‌وا گرنگی به‌م رێنماییانه بده بۆ ئه‌وه‌ی دڵخۆش بیت و هه‌ست به خۆشگوزه‌رانی بكه‌یت.
1- گه‌ر زیاتر سه‌ركه‌وتنه‌كانی كه‌سانی چوارده‌ورت له‌به‌رچاوه له جیاتی سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆت، لیستێك دروستبكه به هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانت و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له ژیانتدا هه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزه‌ران بیت به‌وه‌ی به‌ده‌ستت هێناوه.
2- گرنگی به ئه‌نجامدانی حه‌زو ئاره‌زووه‌كانت بده چ جموجوڵێكت پێخۆشه ئه‌وه بكه، به‌ڵام به‌ئاگابه له كاری مه‌ترسیدار نزیك مه‌به‌ره‌وه با روبه‌ڕووی رووداو نه‌بیته‌وه.
3- گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سانێك ناخۆشیت هه‌یه هه‌وڵبده لێبورده بیت و ئاشتیخواز به، چونكه هێشتنه‌وه‌ی ناخۆشی له‌دڵدا زیان به باری ته‌ندروستی و ده‌روونی ده‌گه‌یه‌نێت.
4- گرنگی به به‌ستنی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی بده بۆئه‌وه‌ی كاتێكی خۆش به‌سه‌ربه‌ریت و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگه بۆ مرۆڤ.
5- به‌رده‌وام گرنگی به پێكه‌نین بده، له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌ران ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆی پێكه‌نینه‌وه دڵیشت خۆش ده‌بێت.