هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ 500 هه‌زار به‌رمیل به‌رزده‌بێته‌وه‌

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری مینای جیهانی توركیا بۆ 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆمپانیای نه‌وتی باكور رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری مینای جیهانی له‌توركیا سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و له‌پێشتردا رۆژانه‌ 350 هه‌زار بۆ 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی ئه‌و به‌نده‌ره‌ ده‌كرا، به‌ڵام رێژه‌كه‌ی بۆ 450 هه‌زار تا 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ زیادیكردوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌سۆمه‌ریه‌نیوزی وتوه‌: له‌ئێستادا كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك رۆژانه‌ 710 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌دێنن و نزیكه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیلی له‌ڕێی بۆرییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری مینای جیهانی توركیا ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی تریشی بۆ پاڵاوتنی ره‌وانه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی ده‌كرێت.