زیاتر لە ١٢٠٠ سەر ئاژەڵ لەکوشتارگەی سلێمانی کرا بە قوربانی


ھاوڵاتیان بۆ قوربانیکردن ئاژەڵەکانیان لە کوشتارگەی سلێمانی سەربڕیوە وەک ئەوەی قائیمقامێتی سلێمانی داوای لە ھاوڵاتیانکردبوو.

محەمەد محێدین خاوەنی کوشتارگەی سلێمانی ڕاێگەیاند “لەدووڕۆژی جەژندا ھاوڵاتیان ئاژەڵیان ھێناوە بۆ کوشتارگاکەمان بۆ سەربڕین و کردنی بەقوربانی وە ئێمەش بەردەوام ئاژەڵمان وەرگرتووە و سەرمانبڕیوە”.

ڕاشیگەیاند “لەدووڕۆژی جەژندا زیاتر لە ١٢٠٠ سەر ئاژەڵمان سەربڕیوە بەشێوەی تەندروست پشکنینی بۆکراوە  ھەر بەشێکی ئاژەڵەکە تەندروست نەبوبێت نەمانھێشتووە بدرێتەوە بەخاوەنەکەی”.

ئاماژەی بەوەشدا “پێنج سەر ئاژەڵی بچوک ڕەتکراوەتەوە کە نەخۆشیان ھبووە بۆ خواردن نەشیاوە،بەسەدان جگەری ئاژەڵ ڕەتکراوەتەوە و لە پشکنینی پزیشکی دەر نەچووە و لەناو براون”.

خاوەنی کوشتارگەی سلێمانی ئەوەشی ڕونکردەوە جەژنی قوربانی ئەمساڵ ڕێژەی سەربڕین لەکوشتارگە زۆر زیاتربووە بەرامبەر بە جەژنە قوربانەکانی دیکە لەبەرئەوەی بڕیاردرابوو کە لەسەر شەقامەکان ئاژەڵ سەرنەبڕدرێت.