حكومه‌تی عیراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خاڵی سنوریی شۆشمێی سه‌ر به‌پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌بڕێت.
په‌روێز ئیده‌پور قائیمقامی پاوه له رۆژھه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاندوه، كۆماری ئیسلامی ئێران ماوه‌ی سێ ساڵه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خاڵی سنووریی شوشمێ ده‌ربڕیوه بۆئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بتوانن له‌وێوه ھاتوچۆ بكه‌ن، له‌ئێستاشدا حكومه‌تی عیراقیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خاڵه سنورییه‌كه ده‌ربڕیوه.
قائیمقامی پاوه راشیگه‌یاندوه، ھه‌ركات بڕیاره‌كه‌ی به‌غداد كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، گه‌شتیاران ده‌توانن له‌و خاڵه سنوورییه‌وه ھاتوچۆ بكه‌ن و ھه‌موو پێدوایستییه‌كیش ئاماده‌كراوه.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی پارێزگای كرماشان، له سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به‌بڕی 10 ملیۆن و 627 ھه‌زارو 465 دۆلار كاڵایان ھه‌نارده‌ی ھه‌رێمی كوردستان كردووه.