لەماوەی حەوت مانگدا بەبڕی نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار كاڵا لەمەرزی شۆشمێ هەناردەی هەرێم كراوە

قایمقامی قەزای پاوەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئاشكرایدەكات، ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە بە كردنەوەی خاكی سنوری شۆشمێ و لەماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا بەبڕی نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار كاڵا هەناردەی هەرێم كراوە. 

پەروێز ئیدەپور، قایمقامی پاوەی سەر بەپارێزگای كرماشان بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئێرانی وتووە، حكومەتی ناوەندی عێراق ڕەزامەندی خۆیی لە سەر كردنەوەی خاڵی سنوری شۆشمێ بە پارێزگاری هەڵەبجە ڕاگەیاندووە و لە داهاتوویەكی نزیكدا هاتووچۆی گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق و بە پێچەوانەوەشەوە دەستپێدەكات. 

ئاماژە بەوەشكردووە، ئێران سێ ساڵە ڕەزامەندی لە سەر هاتووچۆی گەشتیاران لە خاڵی سنوری شۆشمێ دەربڕیوە، بۆ ئەومەبەستەش پێداویستییە سەرەتاییەكان بۆ دەستپێكردنی چالاكی لەم سنورەوە ئامادەكراوە.

بە گوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی پارێزگای كرماشان، تەنها لەسەرەتای حەوت مانگی ئەمساڵدا بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار كاڵا و شمەك لە خاڵی سنوری شۆشمێ و هەناردەی هەرێمی كوردستان كراوە.