باڵوێزی عێراق لە ئێران: ” بەغدا، تاران لە بەرانبەر گەماڕۆکان بە تەنیا جێ ناهێڵێت”


باڵوێزی عێراق لە ئێران ڕایگەیاند: ”گەماڕۆکان کاریگەریان بە سەر پەیوەندی نێوان تاران و بەغداوە نابێت”.

راجح ئەلموسەوی, باڵوێزی عێراق لە ئێران جەختی کرد ”کە گەماڕۆکانی ئەمریکا ناتوانێت کێشە بو پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران دروست بکات”.

 ئاماژەی دا کە پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق زۆر باشە و پەیوەندی لەگەڵ تاران هێڵی سووری ئێمەیە. بەغدا، تاران لە بەرانبەر گەماڕۆکان بە تەنیا جێ ناهێڵێت.

ئەو  وتی: ئێران لە سەخت ترین دۆخەکان لە تەنیشت عێراق بوو، ناکرێت ئێمە خزمەتەکانی تاران لە بیر بکەین.