وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ لەمەودوا دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان دواناكەوێت و وێرای ئەوەی هەموو مانگێك لە كاتی خۆیدا دەدرێت رۆژی (5)ی مانگی داهاتووش دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگیێكی نوێ دەكەنەوە.
لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا بۆ بە دەزگاكانی راگەیاندن ئەوەی خستۆتەروو كە وەزیری دارایی بڕیاریداوە بۆ لەمەودوا مانگانە دابەشكردنی مووچە لە یەك وادەدا دەبێت و چیتر دوانەكەوێت، هەروەك لە 5ی مانگی ئەیلولیش دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 (حوزەیران) دەستپێدەكات و یەكەم و دووەم وەزارەتیش پێشمەرگە و پەروەردە وەری دەگرن.
ئاماژەی بەوەشداوە كە لەسەر بریاری وەزیری دارایی و بەو پێیەی چیتر دابەشكردنی مووچە داواناكەوێت بریاردراوە بۆ لەمەودوا راگەیاندنی خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەكوو هەواڵ بڵاونەكرێتەوەو نەبێتە هەواڵی گەرمی دەزگاكانی راگەیاندن.
جێی ئاماژەیە لەئێستادا پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران پشت بە بە داهاتی فرۆشتنی نەوت و ناوخۆی هەرێمی كوردستان و ناردنی ئەو 317ملیار دینارە دەبەستێت كەوەك پشكی هەرێم لەبەغداوە رەوانە دەكرێت و چاوەرونیش دەكریت ئەگەر هیچ گۆرانكارییەك لە دۆخەكەدا روونەدات ئەوا دابەشكردنی مووچە بۆ ماوەیەكی درێژ بێ گرفت بەردەوام بێت .