بەگوێرەی ھەواڵی میدیاکانی عێراقی، بڕیارە شاندێكی باڵای سیاسی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی سزاكانی سەر ئێرانەوە سەردانی ئەمریكا بكات.
بڕیارە لەو سەردانەدا شاندەكەی عێراق داوا لە ئەمریكا بكات، عێراق لە پابەندبوون بە سزاكانی سەر ئێران دووربخرێتەوە.
پێشتر حەیدەر عەبادی وتبووی ئێمە ئامادەین لە سەر راسپاردەی ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا بە دۆلار مامەڵە نەکەین، بەڵام ئەم لێدوانە گرژییەکی توندی خستە نێوان لایەنە شیعەکانی عێراقەوە.