لە مانگی رابردودا،رێژەی هەڵئاوسان لە تونس نزمبۆتەوە

له‌ مانگی رابردودا رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌ وڵاتی تونس نزمبۆته‌وه‌ و گەیشتۆتە 5.8%
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌ هه‌والێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌مانگی شوباتی رابردوو رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌ تونس بۆ سه‌دا پێنج پۆینت هه‌شت نزمبۆته‌وه‌ به‌به‌راورد به‌ مانگی كانونی دووه‌می رابردوو . به‌پێی به‌یانامه‌یه‌كی بانكی مه‌ركه‌زی ئه‌و وڵاته‌ نرخی كه‌لوپه‌له‌كانی خۆراك و خواردنه‌وه‌ی له‌ مانگی كانونی دووه‌م سه‌دا هه‌شت پۆینت شه‌ش به‌رزببۆوه‌ به‌ڵام له‌ مانگی شوبات ئه‌و رێژه‌یه‌ بۆ سه‌دا حه‌فت پۆینت شه‌ش نزمبۆوه‌ . هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكانی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ ساڵی رابردوو به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری تونسی بووه‌ . جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و توندوتیژی له‌و وڵاته‌ ره‌وشی ئابووری تونس توشی خراپبوون بوو و له‌ ئێستاشدا ئه‌و وڵاته‌ ده‌یه‌وێت بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر رێره‌وی ئابووری خۆی .