شه‌وی ڕابردوو قوباد تاڵه‌بانی تیمه‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌شاری سلێمانی به‌سه‌ر كرده‌وه و ستایشی ڕۆڵی خزمه‌تی ئه‌وانی كرد.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: شاری سلێمانی ساڵ له دوای ساڵ وه‌ك ئارامترین و پاكترین شاری عێراق ناوده‌برێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵ و ماندوبوونی كارمه‌ندانی ئاسایش و ته‌ندروستی و تیمه خزمه‌تگوزاریه‌كانی تر.
قوباد تاڵه‌بانی هاوكات له‌به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی كه‌ناڵی كوردسات به‌شداری كرد و لێدوانێكی دا و پاش پیرۆزباییكردنی جه‌ژن، رۆڵی تیمه‌كانی خزمه‌تگوزاریی به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند: تیمه جیاجیاكانی خزمه‌تگوزاری وه‌ك سه‌ربازی ون وان و هیوادارم هاووڵاتیان قه‌دری هه‌وڵ و ره‌نجیان بزانن.
قوباد تاڵه‌بانی داوای له هاووڵاتیان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش كرد، پشتیوان و هاوكاری تیمه‌كانی خزمه‌تگوزاری بن.