کۆمپانیای بەناوبانگی نیسان لە نوێترین کاریدا پیکابێکی نوێی دروست کرد و خستییە بازاڕەکانی دنیاوە کە ئەم پیکابەی لەڕووی هێز و دیزاینەوە زۆر ناوازەیە.
کۆمپانیای نیسان لە نوێترین بەرهەمیدا یەکێک لە پیکابە بەهێزەکانی خستە بازاڕەوە بەناوی “Frontier” ەوە، ئەم پیکابە جیاواز لەوانی تر بەشێوازێکی زۆر بەهێز و پتەو دروست کراوە.
نیسان زیاتر لەبارەی ئەم پیکابەیەوە وتوویەتی، پیکابە نوێیەکەی نیسان لەڕووی هێزەوە یەکێکە لە پیکابە ناوازەکانی دنیا، هەروەها بزوێنەرێکی زۆر باشی بۆ دنراوە کە 2.5 لیترە لەگەڵ سیستەمی چوار تۆڕبۆیی جگە لەوەیش ئەم پیکابە شەش و هەشت پستۆنی هەیە و هێزی 430 ئەسپیشی هەیە، ئەمەیش وای کردووە نرخەکەی بگاتە 18 هەزار و 990 دۆلاری ئەمەریکی.
نیسان کۆمپانیایەکی ژاپۆنییە و یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی دنیا بۆ دروست کردنی ئۆتۆمبێلی بەهێز و خاوەن کوالێتی ناوازە، ئەم کۆمپانیایە لە 26ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1933 دامەزراوە لەسەر دەستی “ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، کینجیرۆ دێن و ویڵیەم گۆرهام” کە ئێستە ئۆفیسی سەرەکی ئەم کۆمپانیایە دەکەوێتە شاری یۆکۆهاما لە ژاپۆن.