ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژووری بازرگانی ھۆڵندا ڕێکەوتن لەسەر کاری ھابەش بەپێی یاسا بۆ ھەر بازرگان و کۆمپانیایەک گەر بیانەوێت کاری ھاوبەش بکەن پێکەوە.
دابان نەجمەدین کارمەندی بەشی پەیوەندیەکانی ژوور لە ووڵاتی ھۆڵنداوە ڕایگەیاند “لەگەڵ سێڤکان سێڤرجن بەربرسی کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەراستی ژووری بازرگانی ھۆڵەندی وڕاوێژکاری سەرۆکی ژووری بازرگانی ھۆڵندی لە ڕۆتەردام کۆبوینەوە”.
ڕاشیگەیاند “خۆشحاڵی خۆیان دەربری کەھەماھەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن وئـەوان ھەماھەنگییەکی زۆریان ھەیە لەگەڵ تورکیاو ئـێران و وڵاتانی گۆڵف، وە ھیوادارن لەم ڕێگەشەوە دەستبکەن بەکاری ورد لەگەڵ سلێمانی وکوردستان وعێراق”.
ژووری بازرگانی ھۆڵندا ھەتا ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی ١٢ ژوور بووە پاشان بەبڕیارێکی وەزەراتی بازرگانی ھەمووی کرا بە یەک ژوور و ناونرا ژووری بازرگانی ھۆڵەندی، زیاتر لە یەک ملیۆن کۆمپانیا تۆمارە لە ژووری بازرگانی ھۆڵەندی.
سێڤکان ئاماژەی بەوەشداوە ھەموو ئـاسانکارییەک دەکەن بۆ کۆمپانیا ھۆڵەندییەکان بۆ سەردانکردنی ھەرێمی کوردستان وسلێمانی بە مەبەستی وەبەرھێنان و بازرگانی کردن، لەداھاتوداھەوڵ ئـەدەین کۆبونەوەیەکی بازرگانی ئەنجام بدەین بۆ بازرگانانی ھۆڵەنداو سلێمانی بەمەبەستی لە نزیکەوە گفتوگۆ کردن لەسەر ئـەنجامدانی کاری بازرگانی.
دەشڵێت “زۆر گرنگە کە کۆمپانیاکانی سلێمانی بەپلان وپرۆژەوە بەشداری بکەن لەو چالاکیەدا بۆ ئـەوەی سەرنجی کۆمپانیا ھۆڵەندییەکان ڕابکێشن بۆ ئـەوەی ھەماھەنگیان لەگەڵ بکەن بۆ وەبەرھێنان لە سلێمانی”.
دابان نەجمەدین ئاماژەی بەوەشدا لە کۆبونەوەکەماندا ھەردوولا ڕێکەوتین لەسەر ئـەوەی کەھەر کۆمپانیایەکی کوردی یان ھۆڵەندی پێویستی بە ھاوکاری ژووری بازرگانی سلێمانی یان ھۆڵەندی بێت ھەموو ھاوکارییەکی یاسایی بۆ بکرێن بەئاگاداری ھەردوولا.