“مەترسی گەورە لەسەر بەرھەمی مریشکی هەرێم ھەیە”


كۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەریەکان مەترسی لەسەر بەرھەمی ناوخۆی مریشک ئاشکرادەکەن و ڕایدەگەیەنن، گەر حکومەت ھاوکارمان نەبێت ئەوا زۆربەی کێڵگە پەلەوەریەکان بەرەو داخستن دەڕۆن.

نازم عبدووڵا جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ڕایگەیەد “لەئێستادا حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەتەواوی پشتی لە بەرھەمی ناوخۆیکردووە بەتایبەت مریشک کە بەردەوام بەرھەمەکەی لەزیادبوونە بەڵام لە ھیچ پشتیوانیەکی نیشتیمانی ناکات تائێستا ڕێگە بە ھاتنەناوەوەی مریشکی بەستوو دەدرێت”.

جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی گێڵگە پەلەوەریەکان سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دەکات کەبەردەوام ھاوکاریانن لەگەیاندنی کێشەکانیان بۆ حکومەت و ھاوکاری تەواویان دەکەن لەکاتی گرفتەکانیان.

ڕاشیگەیاند “ھەموو ھەوڵێکی حکومەت بۆ پشتیوانی بەرھەمی ناو خۆییە، بەڵام خۆی وادەکات خەڵک بێزاربێت لە ھەوڵدان بۆ زیادکردنی بەرھەمی ناوخۆی، بەرھەمی مریشک لە ئێستادا لە گەورەترین زەرەردایە کە ھەر کیلۆ مریشکێک لەسەر خاوەن کێڵگە ٢٢٥٠ دینارە، بەڵام لەناو کێڵگە مریشک کیلۆی بە ١٦٠٠ دینار دەفرۆشرێت بەمەش زیانی زۆر بەر خاوەن کێڵگەکان دەکەوێت و ڕوبەڕوی داخستنی چەندین کێڵگەدەبینەوە، کەزیانی بۆ کوردستان دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشدا “لەھەرێمی کوردستان ھیچ پلانێک نیە وەزیری پلان ئاگای لەھیچ کارێکی ئەم ووڵاتەنیە ھەموو ئەوشتانەی لەناوخۆدا بەرھەمدێت بەرەو شکست دەڕوات بەھۆی بێ پلانی حکومەتەوە کەپشتیوانی ڕاستەقینەی نیە بەردەوام نرخی کارەبا و ئاو خزمەتگوزاریەکان لەسەر وەبەرھێنەران زیاد دەکات”.

جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەریەکان پێشبینی ئەوەدەکات ھەر کێڵگەیەکی پەلەوەری زیاتر لە ٢٠ ملێۆن دینار زیانی بەرکەوێت لەم وەرزەدا.