وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى بیمه‌ى بێكارى، سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌یه‌كى نوێن و دواى ڕه‌زامه‌ندى حكوومه‌ت، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى بیمه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌مزه مه‌غدید وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاگه‌یاند “له ساڵانى پێشوودا مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك بیمه‌ى بێكارى ده‌درا به په‌كه‌وتە و كه‌مده‌رامه‌ت و گه‌وره‌كچ و زۆرێك له چین و توێژه‌كانى دی، به‌ڵام دواى هاتنى قه‌یرانى دارایى به‌بڕیارێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و بیمه‌یه كه مانگانه 150 هه‌زار دینار بوو، راگیرا”.
هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه كە دواى بڕینى بیمه‌كه، بڕیاریان دا پێداچوونه‌وه به‌لیستى ناوه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كى وه‌زاره‌تەكەیان به‌هاوكارى بانكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكیان كرد كه له بیمه‌كه سوودمه‌ند بوون و كۆمه‌ڵێك نمونه‌یان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى له داڕشتنه‌وه‌ى پڕۆژه‌یه‌كى نوێى بیمه‌ى بێكاریدا پشتى پێببه‌ستن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى باسى له‌وه‌ش كرد كه به‌گوێره‌ى پڕۆژه نوێیەكه، ناوى چه‌ند كه‌سێكى سوودمه‌ندبوو له بیمه‌كه لاده‌درێت به‌هۆى باشبوونى بژێوى ژیانیان، به‌وه‌ش به‌شێكی زۆری ناوه‌كانى لیسته‌كه‌ى ساڵانى پێشوو لاده‌برێن و لیستێكى نوێ ئاماده ده‌كرێت.
هه‌مزه مه‌غدید ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو دواى ڕه‌زامه‌ندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه نوێیه، ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به‌دابه‌شكردنى بیمه‌كه و تۆماركردنى كه‌سانى دیكه كه به‌گوێره‌ى ڕێنماییه نوێیەكان پێدانى بیمه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.