سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه توركیا و ئێران وه‌ك وڵاتانی دراوسێ و دۆست ده‌توانن له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا هاریكاری بكه‌ن و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی به‌رهه‌مبهێنن.
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی “كه‌وسه‌ر” له تاران پایته‌ختی ولاته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، روحانی باسی له سزاكانی ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێدا كرد.
روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خوازیارن له پیشه‌سازی به‌رگریدا چه‌كی به‌هێز و تێچووی كه‌م له‌رووی داراییه‌وه به‌رهه‌مبهێنن، وه‌ك ئێران له‌و مه‌یدانه‌دا تا دێت به‌هێزده‌بن.
سه‌ركۆماری ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌توانن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆستی توركیا و پاكستان له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا هاریكاری بكه‌ن و، باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا كار بكه‌ن له‌توانایاندایه فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌رهه‌مبهێنن و زیاتریش بكه‌ن.
حەسەن روحانی ره‌خنه‌ی له سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر توركیا گرت و، دووپاتیكرده‌وه كه ئێران له‌گه‌ڵ هاریكاری زیاتردایه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا.
سەرکۆماری ئێران باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تێكه له جیهاندا “متمانه‌ی پێ ناكرێت” و، وتی: “ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر ئێران خۆیان زۆر باش ده‌زانن باجه‌كه‌ی زۆر قورس ده‌بێت”.