ئیبراهیم روكابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كه داهاتی توركیا له عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه و به‌شێوه‌یه‌ك له ئێستادا نزیكه‌ی 14 ملیار دۆلاره له ساڵێكدا.
به وته‌ی روكابی، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به هاورده‌ی توركیا ده‌به‌ستێت و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئابووری عێراق لاوازه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئابووری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێی وایه، كه وڵاتانی ناوچه‌كه، هه‌وڵده‌ده‌ن عێراق له‌ڕووی وه‌به‌رهێنان و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی به لاوازی بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاڵا ناوخۆییه‌كانی خۆیان له عێراقدا ساغ بكه‌نه‌وه.