به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى پارێزگاى زیقار ئاشكراى ده‌كات، به‌هۆى كه‌مئاوییه‌وه %60ى سامانى ماسى له زیقار و هۆڕه‌كانى باشوورى عێراق له‌ناو چوون.
فه‌ره‌ج ناهى یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى شارى زیقار “ناسریه” ئاشكراى ده‌كات، به‌هۆى وشكبوونى رووبار و هۆڕه‌كانى باشوورى عێراق %60ى سامانى ماسى له ناوچه‌كه له ناو چوون و وه‌ك جاران نه‌ماون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى كشتو‌كاڵى زیقار له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ فورات نیوز باس له هۆكاره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، “هه‌ندێك له ماسییه‌كان له‌به‌ر بێئاویى به‌ره‌و قووڵایى فورات رۆیشتوون، هه‌ندێكى تریش له ئاوه لێڵه‌كان ماونه‌ته‌وه كه به شێوه‌یه‌كى خراپ راو ده‌كرێن”.
دووپاتى ده‌كاته‌وه زۆرترین زیان كه به‌ر سامانى ماسى كه‌وتبێت له هۆڕه‌كانى “چبایش” و شاره‌دێى “مه‌نار”ه كه ده‌كه‌ونه رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى زیقار.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و كێشانه به‌رپرسه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى زیقار باس له‌وه ده‌كات كه وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هه‌وڵى داوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، كه‌چى ئاڵۆزترى كردووه، چونكه هه‌ندێك ماسیى ئاماده‌ى له شوێنى تر هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى له‌ناوچوونى ماسییه‌كانى زیقار بكاته‌وه.
ئه‌مساڵ توركیا به‌شێكى زۆر له ئاوى رووباڕه‌كانى دیجله و فوڕاتى گرته‌وه، به‌مه‌ش كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى بۆ عێراق دروست كرد.