له‌گه‌ڵ فراوانبوونی جموجۆڵی بازرگانی له‌هه‌رێمی كوردستان‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی تاك‌و كردنه‌وه‌ی سنووره‌كان به‌ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، سوریا ببوو به‌مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی گرنگ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، له‌لایه‌ك بۆهێنانی ئه‌و شمه‌كانه‌ی كه له‌ناوخۆیدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت‌و له‌لایه‌كی تریش ببوو به‌ڕێڕه‌وێك بۆ گه‌یاندنی شمه‌ك له‌وڵاتانی میسر‌و لوبنانه‌وه بۆ هه‌رێم. به‌ڵام ئه‌و دۆخه زۆری نه‌خایاند‌و به‌هاری عه‌ره‌بی گه‌یشته ئه‌و وڵاته‌و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و جموجۆڵه بازرگانییانه‌ی په‌كخست.
ئه‌و شمه‌كانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌وڵاتی سوریاوه هه‌نارده‌ی هه‌رێم ده‌كران، بریتی بوون له‌جۆره‌كانی میوه‌و پۆشاك‌و ئۆتۆمبێل، به‌جۆرێك له‌ڕۆژێكدا سه‌دان تۆن میوه‌و سه‌دان ئۆتۆمبێل له‌سوریاوه ده‌هێنران، به‌ڵام خراپبوونی دۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌ت له‌ناوچه سنوورییه‌كاندا به‌جۆرێك كاریگه‌رییان دروستكرد كه (75%)ی ئه‌و بازرگانییانه كه‌مبوونه‌ته‌وه‌و زۆرێكیش له‌بازرگانه‌كان به‌و هۆیه‌وه تووشی زیانی گه‌وره بوون.
به‌و هۆیه‌وه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و شمه‌ك‌و خۆراكانه له‌وڵاتانی تری دراوسێوه هاورده ده‌كرێن، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نرخیان له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم زیادی كردووه.
سوریا هاوشانی ئێران بوو
له‌باره‌ی رێژه‌ی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سوریا‌و ئه‌و شمه‌ك‌و خۆراكانه‌ی له‌و وڵاته‌وه ده‌هێنران، سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بە سایتی ژوری راگەیاند:سوریا ساڵانه‌و له‌هه‌موو وه‌رزه‌كاندا به‌رهه‌می زۆری كشتوكاڵی هه‌بووه‌و به‌شێكی لێده‌هاته هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌تایبه‌ت جۆره‌كانی میوه‌و پۆشاك، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌شه‌وه رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل ده‌هاته وڵاته‌كه‌مانه‌وه.
به‌وته‌ی سیروان محه‌مه‌د، سوریا له‌ڕووی بازرگانییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم شانبه‌شانی وڵاتی ئیران بووه‌و رێڕه‌وێكی بازرگانی چالاك بوو له‌نێوان هه‌رێم‌و وڵاتانی میسر‌و لوبنان.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌شڵێت:له‌ئێستادا ئه‌و بازرگانییانه به‌ته‌واوی وه‌ستاون، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له‌بازرگانه‌كان له‌كاركردن نه‌وه‌ستاون‌و رێگه‌ی تر‌و وڵاتی دیكه به‌كارده‌هێنن، بۆئه‌وه‌ی شمه‌كه‌كانیانی لێوه هه‌نارده بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌چۆنێتی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه بازرگانییه‌ش كه له‌گه‌ڵ سوریا دروستبووه، ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێستا شمه‌ك له‌وڵاتانی توركیا‌و ئێران‌و میسر‌و پاكستان‌و هندستانه‌وه ده‌هێنرێن، هه‌رچه‌نده نرخه‌كانیان به‌هۆی زۆری تێچووی گواستنه‌وه‌یانه‌وه به‌رزه، ته‌نیا ئه‌و شمه‌كانه نه‌بێت كه له‌وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرێن‌و به‌هۆی دابه‌زینی نرخی تومانه‌وه له‌بازاڕه‌كانی خۆیشماندا هه‌رزان بوون.
رۆژانه دوو هه‌زار تۆن میوه ده‌هێنرا
ده‌رباره‌ی جموجۆڵه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و سوریا له‌پێش دژواربوونی بارودۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته، حاجی عه‌تا محه‌مه‌د بازرگانی تایبه‌تمه‌ند له‌بواری هێنانی میوه‌دا باسلەوەدەكات كە پێش ئه‌وه‌ی دۆخی سیاسی سوریا به‌و جۆری ئێستای لێبێت، بڕێكی زۆری میوه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاته‌وه ده‌هات، به‌جۆرێك رۆژانه نزیكه‌ی 80 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری میوه‌ی سوریا ده‌گه‌یشته عه‌لوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه كۆی گشتی ئه‌و میوانه‌ش نزیكه‌ی دوو هه‌زار تۆن ده‌بوون‌و له‌عه‌لوه‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێر‌و دهۆك‌و گه‌رمیان داده‌گیران‌و دواتر به‌سه‌ر بازاڕه‌كاندا دابه‌ش ده‌كران.
به‌وته‌ی ئه‌و بازرگانه، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی سوریاوه شمه‌كی وڵاتانی میسریان ده‌هێنایه هه‌رێم‌و ترانزێتی لازقییه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا به‌ته‌واوی كه‌می كردووه‌و هێنانی میوه به‌ڕێژه‌ی (75%) دابه‌زیوه. له‌باره‌ی چۆنێتی هه‌نارده‌كردنی شمه‌كی پێویست بۆ بازاڕه‌كانیش، حاجی عه‌تا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌ناچاری ئاراسته‌ی هێنانی شمه‌كه‌كانیان گۆڕیوه‌و ئێستا كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌هێننه توركیا‌و له‌وێوه بۆ ماردین یان به‌نده‌ری عه‌قه‌به، كه ئه‌مه تێچووی گواستنه‌وه‌ی به‌ڕێژه‌ی (30%) زیادكردووه.
بازرگانه‌كان مه‌ترسییان هه‌یه
ئه‌و بازرگانه ئاشكراشیكرد، له‌عه‌لوه‌ی سلێمانی‌و له‌كۆی 184 بازرگان، ته‌نیا 40 بازرگان شمه‌ك له‌سوریاوه ده‌هێنن، چونكه زۆرێك له‌بازرگانه‌كان له‌ناو خاكی سوریادا ئۆتۆمبێل‌و باره‌كانیان دزراون‌و تووشی زیانی گه‌وره هاتوون، بۆیه ترس دروست بووه‌و هیچ گره‌نتییه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شمه‌كانه‌ی له‌و وڵاته ده‌یانكڕی به‌سه‌لامه‌تی بگه‌نه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه ته‌نها بازرگانه‌كانی خۆمان ئه‌و ترسه‌یان نییه، به‌ڵكو بازرگانه سورییه‌كانیش زه‌مانه‌تی ئه‌و پاره‌یه ناكه‌ن كه بۆیان ده‌نێرین تا به‌ده‌ستیان نه‌گات.
حاجی عه‌تای بازرگان وتیشی:»به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه نرخی زۆرێك له‌میوه‌و خواردنه‌كان به‌ته‌واوی به‌رزبوونه‌ته‌وه، به‌جۆرێك ساڵێك به‌ر له‌ئێستا كیلۆیه‌ك پیاز به 200 دینار بوو، به‌ڵام ئێستا به 600 دیناره، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی دراوی ئێرانی به‌شێك له‌شمه‌كه‌كانی ئۆكرانیا‌و لوبنان له‌و وڵاته‌وه هاورده ده‌كرێن‌و نرخی گواستنه‌وه‌یان به به‌راورد به‌دیناری خۆمان هه‌رزان ده‌كه‌وێت».
ئۆتۆمبێله‌كان بۆ ته‌قاندنه‌وه به‌كارده‌هێنرێن
یه‌كێكی تر له‌و بازرگانییانه‌ی كه له‌نێوان هه‌رێم‌و سوریادا ده‌كرا، بازرگانی هێنانی ئۆتۆمبێل بوو، خراپ بوونی دۆخی سیاسی‌و ئه‌منی ئه‌و وڵاته چۆكی به‌و بازرگانییه‌ش دادا. بێستون عه‌لی زۆراب بازرگانی ئۆتۆمبێل‌و خاوه‌نی پێشانگای ئۆتۆمبێلی سه‌لام له‌شاری سلێمانی بۆ كوردستانی نوێ باسی له‌وه‌كرد، به‌ر له‌وه‌ی دۆخی سوریا به‌مجۆره بێت، رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل له‌ڕێگه‌ی سنووره‌كانمان له‌گه‌ڵ سوریا هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كران، به‌جۆرێك رۆژانه (300 – 400) ئۆتۆمبێل ده‌هێنران، ته‌نانه‌ت كرێی گواستنه‌وه‌و شه‌حن زۆر هه‌رزان بوون، به‌ڵام له‌مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردووه‌وه هێنانی ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی وه‌ستێندراوه.
ئه‌و بازرگانه هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆئه‌وه‌ی كه بازرگانه‌كان تووشی زیانی گه‌وره بوون، به‌جۆرێك كات هه‌بووه یه‌ك شه‌حنی ئۆتۆمبێل 50 فیشه‌كی پێوه بووه، یان ئۆتۆمبێله‌كان له‌لایه‌ن سوپای ئازاده‌وه ده‌بران‌و ده‌یانته‌قاندنه‌وه یان به‌نرخێكی گران به‌بازرگانه‌كانیان ده‌فرۆشته‌وه، كاتیش هه‌بووه بازرگان خۆی‌و ئۆتۆمبێله‌كانیشی له‌ناوچوون.
نرخی ئۆتۆمبێلی به‌رزكردۆته‌وه
خاوه‌نی پێشانگای سه‌لام ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئێستا ده‌بێت شه‌حنی ئۆتۆمبێله‌كان له‌دوبه‌یه‌وه ببرێنه به‌نده‌ر عه‌باس‌و له‌وێوه بۆ ئێران‌و دواتر له‌ڕێگه‌ی خاڵه سنوورییه‌كانی باشماخ یان په‌روێزخان یان حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بهێنرێنه هه‌رێم، كه ئه‌مه پێویستی به‌كرێی زۆر‌و گومرگی زۆره، به‌جۆرێك ئۆتۆمبێلێك ئه‌گه‌ر به دوو هه‌زار دۆلار بگه‌یشتایه‌ته هه‌رێم، ئه‌وه ئێستا به‌سێ هه‌زارو 500 دۆلار ده‌گات، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخی ئۆتۆمبێل له‌بازاڕه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبێته‌وه.
بێستون عه‌لی زۆراب ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كڕین‌و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌بازاڕه ناوخۆییه‌كانیشدا كه‌می كردووه، چونكه نرخه‌كان به‌ته‌واوی به‌رزبوونه‌ته‌وه‌و كه‌سێك ئه‌گه‌ر پێشتر به‌نیازی ئۆتۆمبێلێك بووبێت، ئێستا پێیناكڕدرێت.