کۆمپانیای نەوتیی ئیسپانیا لە ئێران دەمێنێتەوە


کۆمپانیای نەوتیی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە بە بێ ئاوڕدانەوە لە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆت کردنی کۆمپانیاکانی لایەنی بازرگانیی ئێران، هەر وەکوو جاران لە بازاڕی نەوتی ئێراندا دەمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک کۆمپانیای ئیسپانیایی “ئسپرینکۆ” کە کۆمپانیایەکی نادەوڵەتیی چالاک لە بواری نەوتیدایە ڕایگەیاند وێڕای هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەمریکا لەمەڕ بایکۆت کردنی کۆمپانیاکانی لایەنی بازرگانیی ئێران، هەر وەکوو جاران لە بازاڕی نەوتی ئێراندا دەمێنێتەوە.

“کارلۆس تۆلدۆ” سەرۆکی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ئەم کۆمپانییە نێودەوڵەتییە وتی؛ چالاکییەکانمان  لە ئێران لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە دەست پێ بووە و ئێستایش وێڕای هەڕەشە و گوڕەشە و بایکۆتەکانی ئەمریکا دیسان هەر هەلێکی باش ڕەخساوە بۆ پەرەسەندنی چالاکییەکانی ئێمە لە ئێراندا.

یەکێتیی ئەورووپاش بە جێبەجێ کردنی یاسا و ڕێساکانی دژ بە بایکۆتەکانی ئەمریکا، داکۆکیی کردووە لە مانەوەی کۆمپانیە ئەورووپاییەکان لە ئێران  و بەردەوام کردنی چالاکییەکانیان.

ئەمە لە کاتێکدایە قەدەغەی بازرگانی بە دۆلار، قەدەغەی بازرگانی بە زێڕ، قەدەغەی سەرمایەنانەوە لە پیشەسازیی ئۆتۆمبیل، قەدەغەی بازرگانیی پۆڵا و قەدەغەی فرۆشرانی فڕۆکەی موسافیرهەڵگر و پارچەکانی پێویستی، لەو بایکۆتانەن کە بە فەرمانی “دۆناڵد ترەمپ”ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەر لە نوێ بە سەر ئێران داسەپێندراونەتەوە.