ئێران بڕیاری دا ڤیزا لەسەر گه‌شتیاران هەڵبگرێت


به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی دۆخی ئابووری ئێران له‌ ڕێی گه‌شتیارانه‌وه‌، كۆماری ئیسلامی بڕیاری دا  ڤیزا هەڵبگرێت، به‌مه‌یش بۆ چوونه‌ ئێران پێویستت به‌ ڤیزا نابێت.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی sputnik هاتووه‌، به‌هۆی سه‌پاندنی سزا قورسه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ئابووری وڵاته‌كه‌ به‌ كاتێكی زۆر سه‌خت تێده‌په‌ڕێ و به‌های دراوی ئێرانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مه‌یش تاران هه‌وڵ ده‌دات له‌ ڕێی هاتنی گه‌شتیاران ئابووری وڵاته‌كه‌ی زیندوو بكاته‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاری دا به‌ نه‌هێشتنی ڤیزا.

عه‌لی ئه‌سغه‌ر جێگری سه‌رۆكی ئێران و سه‌رۆكی ڕێكخراوی ده‌سته‌ی گه‌شتیاری و شوێنه‌وار و كولتوور له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی ئێران ئاشكرای كرد، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌شتیاران بۆ 38% بۆ ئێران، تاران بڕیاری دا به‌ هه‌ڵگرتنی ڤیزا و به‌مه‌یش چیتر گه‌شتیاران پێویستیان به‌وه‌ نابێت ڤیزا له‌ پاسپۆرته‌كانیان بده‌ن.

هاوكات ساڵی پار له‌ ڕێككه‌وتنێكی نێوان ئێران و ڕووسیا بڕیار درا به‌ هه‌ڵگرتنی ڤیزا بۆ ئه‌و سه‌ردانكه‌رانه‌ی كه‌ به‌ گرووپ له‌ پێنچ كه‌سه‌وه‌ بۆ 50 كه‌س به‌هۆی بازرگانی و خوێندن و زاناكان سه‌ردانی دوو وڵاته‌كه‌ ده‌كه‌ن.