سلێمانی.. لە ٢ مانگ دا ٧ کرێکار لەکاتی کارکردن دا گیانیانلەدەستداوە

بە پێی ئامارێکی سەندیکای کرێکارانی سلێمانی لە دوومانگی رابردووی ئەمساڵدا “٧ ” کرێکار گیانیانلەدەستداوە لە ساڵی رابردووداشدا ٢٥ کرێکار لە کاتی کارکردن دا گیانیانلەدەستداوە.
دوێنێ‌ ٩٣، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ناڕەزایی سەندیكاكەیانی دەربڕی لە ئاست خراپی شوێنی کاری کرێکاران، کە تا ئێستا خاوەنکار  وەک پێویست پابەند نەبوون بە یاساو رێنماییەکانی پەرلەمان‌و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ جێیبەجێکردنی مادەی (١٠٧ – ١٠٨)ی یاسای کار کە تایبەتە بە پاراستنی کرێکاران ودابینکردنی سەلامەتی‌و تەندروستییان.